مەرج و ڕێساکانی ساناپۆست
یاسا و رێنمای
هەر شتێکی وون بوو ساناپۆست ئەو پارەی کە داوتە بۆکرێی پۆست جارانی ٣ دەکرێت وە ئەدرێتەوە خاوەنەکەی بە پێی وەسڵی ساناپۆست، نموونە: ئەگەر ٥٠ پاوەند دابوو بۆ پۆست ئەوە زەربی ٣ دەکرێت ١٥٠ پاوەندت بۆ ئەگەرێتەوە
ساناپۆست بە پێی یاسا و رێسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی شانشینی بەریتانیا مامەڵە لەگەل موشتەرییەکانی دا دەکات
ساناپۆست قەرەبووی ئەم شتان ناکاتەوە لە کاتی فەوتاندا وەکەوو (وێنە،دراو و پارە، ئاڵتون،کتێب،پاسپۆرت،) هەموو جۆرە دۆکومێنتێک ساناپۆست بەرپرس نییە تۆش هەقی داواکردنەوەی قەرەبووت نیە لەو شتانەی ئەگەری شکانی هەیە وەکوو (شووشەوات،تیڤی و ئەشیای کارەبای ) کە لە کارتۆنی ئۆرجینال خۆیدا نەبێت (رێفێربیشیدی کۆمپانیا بە ئۆرجینال حیساب ناکرێت) بۆ وەرگرتنەوەی هەقی شتەکانت لە کاتی فەوتان ئەبێت ئینشورانسی بۆ بکەیت تکایا. ئەگەر کارتۆنەکەت قەبارەی گەورە بوو بە پێی قەبارە چارج دەکرێت
تکایە دڵنیابە لە کاتی وەرگرتنی ێەشیاکانت لە کوردستان،دووای وەرگتنی شتەکانت و ێیمزاکردنت، ساناپۆست بەرپرس نیە لە هیچ شتێک کە شکابیت یان وون بێت. بۆ هەموو جۆرە ێەشیایەکی بە نرخ دەبێت بە دەستی تەسلیم بکرێت نەک لە ناو کارتۆن دابندرێت وەکو (مۆبایل،ایپاد،لاپتۆپ،کامیرە و هتد بە پێچەوانەوە خۆت بەرپرسیاریت
ساناپۆست بەرپرسە لە هەرشتێک لە وەصڵدا نووسرابێت بە پێچەوانەوە خۆت بەرپرسیت هەر شتێک قەدغە کراوبێت لە بازگەکانی ئەروپاو تورکیاو هەرێمی کوردستان ئێمە بەرپرس نین لە داگرتنی وەک (هەموو جۆرە شتێک پەیوەندی هەبێت بە پێست و ناو سکی مرۆڤ وەکو شامپۆ،شیر،مەعجونی ددان.کرێم یان هەر شتێکی تر رێگا پێدراو نەبێت یان داوای ئەوراقی (SGS) بکەن
بەهیچ شێوەیەک ێەو شتانە ناگوازرێتەوە بە سەلامەتی و یاسایی نیە بۆ ناردنەوەی وەکوو: ئاژەڵ-ئاڵتون، هەر شتێک ببێتە درووسکردنی و دەستاو دەستکردنی کانزای گرانبەها،چەکی راستەقینە و پارچە و تەقەمەنی،لاشەی مرۆڤ، کەلوپەلی بەدرەوشتی (مواد اباحیە) کەلوپەلی بێ هۆشکەر (المخدرات)
ساناپۆست ئامەدەیە هەموو جۆرە رێنماییەک پێشکەش بکات بۆ بەرێزتان بۆ کاری بازرگانی
هەر شتێکی وون بوو ساناپۆست ئەو پارەی کە داوتە بۆکرێی پۆست جارانی ٣ دەکرێت وە ئەدرێتەوە خاوەنەکەی بە پێی وەسڵی ساناپۆست، نموونە: ئەگەر ٥٠ پاوەند دابوو بۆ پۆست ئەوە زەربی ٣ دەکرێت ١٥٠ پاوەندت بۆ ئەگەرێتەوە
ساناپۆست لە حاڵەتی چەندیەتی و چۆنیەتی وون بوونی شتەکانت حسابتان لەگەڵ دەکات (ئەگەر ١٠ کارتۆنت هەبوو ب ۆ نموونە ٢ کارتۆنت وون بوو گەرانەوەی قەرەبوو دابەشی کارتۆن دەکرێت ئینجا حساب دەکرێت)
تکایە دڵنیابە لە یاسەکانی ساناپۆست ئەو کات کەل و پەلەکانت بنێرەوە، بە پێچەوانەوە خۆت بەرپرسیار دەبیت
هەموو جۆرە خورادنەوەیەکی کحوولی رێپێدراو نیە و دەشکێندرێت
هەموو جۆرە شتێک ئەگەر ئینشورانسی بۆ نەکەیت و پارەی جیا بۆ ئینشورانس نەدەیت، بە گوێرەی یاساکنی ساناپۆست مامەەڵەت لەگەڵ دەکرێت
هەر بارێک دووا کەوێت ئێمە دوای ٣ مانگ بەرپرسیارین، ئەبێت بوەستیت تا چارەسەرەکی بۆ دەدۆزینەوە
هەر بارێک یان یان پۆستێک لە سنوورەکانی ئەوروپاو تورکیاو ئیبراهیم خەلیل دابەزێنرێت ئەو پارەی بۆ پۆستت داوە ناگەرێندرێتەوە .
وە هەر غەرامەیەک بکرێیت لەو سنوورانە ئەکەوێتە سەر شانی بەرێزت
هەموو گواستنەوەیەکی پۆست دیاریکراوە (محدود) لەسەر شێوەی رەنمایەکان ورێساکان کە نووسراوە
لە کاتی روودانی نەخوازراو وەکوو (فەوتانی هەموو لۆریەکە یان وەرگەرانی یان سووتانی یان هتد) ئەوە ئەبێت چاوارێی ئینشورانس بکەین تا یەک لا دەبێتەوە
ساناپۆست بۆی هەیە هەر کارتۆنێک (پۆست) بیکاتەوە بە بێ ئیزنی خاوەنەکەی
رۆژانە ١٠٠٠ دینار غرامە ئەکرێیت لە دوای ٧ رۆژ مانەوە لە کوردتسان ئەگەر دوا بکەویت لە وەرگرتنی
. .
.
.